گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەفسەرێک لەناو دادگای سلێمانی دەستگیرکرا

2022.06.13 - 14:59
App store icon Play store icon Play store icon
ئەفسەرێک لەناو دادگای سلێمانی دەستگیرکرا

ناس کورد-

پۆلیسی سلێمانی ئەو ئەفسەرەی دەستگیرکرد کە "بوو بووەهۆی دروستکردنی ئاڵۆزی لەناو هۆڵی دادگای سلێمانی."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (13ی حوزەیرانی 2022) وتی، "دوای‌ بینینی‌ گرته‌ڤیدیۆییه‌ك له‌لایه‌ن به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی‌ دادگاییكردنی‌ تۆمه‌تبارێكدا ئاڵۆزی له‌دادگای‌ سلێمانی‌ دروستبووه‌، به‌ڕێزیان ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕاسپارد بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ڕووداوه‌كه‌."


دەشڵێت، "ڕاسته‌وخۆ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ پێكهێنا، به‌فه‌رمانی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ ڕاگیرا كه‌ بوبوه‌ هۆی‌ دروستكردنی‌ ئاڵۆزی له‌ناو هۆڵی‌ دادگاداو لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر پێكهێنرا."

 

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، ئەمڕۆ لە کاتی دادگاییکردنی یەکێک لە تۆمەتبارانی بکوژی تاریقی بەقاڵ، ئاڵۆزی لەنێوان کارمەندانی ئەمنی و خێزانی ناوبراو دروستبووە بەوپێیەی دادگای هەوڵی داوە یاسای تۆمەتبارکردنی ئەو تۆمەتبارە بگۆڕێت، بەڵام خێزانی تاریقی بەقاڵ ڕازی نەبوون.

 

 

هاوکات قوباد تاڵەبانی، جێگیری سەرۆکوەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، "بە داخەوە ئەمڕۆ لەناو دادگای سلێمانی چەند کارمەندێک لە هێزەکانی پۆلیس هەڵسوکەوتی ناپیشەیی و نا مرۆڤانەیان لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڵاتیان کردوە. لە دوای ئاگاداربوون لە رووداوەکە و بینینی تۆماری ڤیدیۆیی رووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ هەموو سەرپێچیکارانی دەستگیر کرد و رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە."


دەشڵێت، "‏‎بەندە داوای لێبوردن لەو هاوڵاتیانە دەکەم کە ئەم رەفتارە نەشیاوەیان بەرامبەر کراوە و دڵنیاشیان دەکەمەوە لە سزادانی سەرپێچیکاران و داواشیان لێ دەکەم خۆیان سکاڵا لەسەر ئەو پۆلیسانە تۆمار بکەن."


قوباد تاڵەبانی جەختیکردووەتەوە کە "ئەرکی پۆلیس و ھێزە ئەمنیەکان ھۆشیارکردنەوەی کارمەندەکانیانە لەسەر پیشەیی بوون و رێزگرتنی کەرامەتی ھاوڵاتیان."