ناس کورد-
ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ئاڵوگۆڕی لە پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان ئەنجامدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئه‌مڕۆ دووشەممە (13ی حوزه‌یرانی 2022) به ئاماده‌بوونی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ، سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و د. نه‌جات عه‌لی، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 80 و شێخ سیهاد بارزانی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌ك و لیوا روكن مه‌ریوان محمد ئه‌مین، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی دوو، لیوا تاریق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێم لیوا روكن حماده فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور له‌هه‌رێم و ئه‌فسه‌رانی پله باڵای وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌راتیه گشتییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه مه‌راسیمی ئاڵوگۆڕی پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوڕەسمەکەدا، کە فەریق روکن عیسا عەزیز لە جێگای فه‌ریقی یه‌كه‌م جه‌مال محه‌مه‌د دەست به‌كاربوو، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه وتەیەکی پێشكه‌ش كرد، تێیدا گۆڕانكاریەکانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی، وه‌ك بنەمایەکی گرنگی چاکسازی سه‌ربازی پێناسە کرد، هه‌روه‌ها سوپاسی رۆڵی فه‌ریقی یه‌كه‌م جه‌مال محه‌مه‌د و فه‌ریقی یه‌كه‌م جه‌بار یاوه‌ری کرد، کە ماوەیەکە له پۆستەکانیاندا خزمەتی هێزەکانی پێشمەرگەیان کردووە، دڵسۆزانەو لەخۆ بوردووانە كاره‌كانیان رایی کردووە.
هەر لە وتەکەیدا، وه‌زیری پێشمەرگە بەخێرهاتنی فه‌ریق روكن عیسا عەزیزی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له راپەڕاندنی ئەرکەکانیدا، ئامادەیی خۆیشی نیشاندا بۆ پشتگیری و پشتیوانی کردنی سەرۆکی ئەرکانی نوێ، داوای له هه‌موو فه‌رمانده‌كانیش كرد، كه پشتگیری و هاوكاری ته‌واوی هه‌ردوو پۆستی نوێی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان و ئه‌مینداریه‌تی گشتی بن.
دواتر، مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن لیوا روكن هۆشمه‌ند حه‌یده‌ر ره‌شید جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئیداره میره خوێندرایه‌وه.
پاشان، هه‌ر یه‌ك له فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د و فه‌ریق عیسا عه‌زیز له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا وتارێكیان پێشكه‌ش كرد، تێیدا ئاماژه‌یان به گرنگی گۆڕانكاری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دا، گۆڕانکارییان، وەک نوێكردنه‌وه‌ی پۆسته سه‌ربازییه‌كان و پره‌نسیپی سه‌ربازی بۆ به‌هێزكردنی توانا سه‌ربازییه‌كان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێناسە کرد.
له كۆتاییدا، هه‌ردوو به‌ڕێز وه‌زیری پێشمه‌رگه و بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دیاری‌یان پێشكه‌شی فه‌ریقی یه‌كه‌م جه‌مال محه‌مه‌د كرد، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ خزمه‌ت و ماندوبوونه‌كانی، كه له رابردوو پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كردوه.