گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وادە و کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا کرا

2022.06.13 - 13:29
App store icon Play store icon Play store icon
وادە و کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا کرا

نسا کورد-

ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی چەند پڕۆژەیاسایەک دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

د. ڕێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان دەکات بۆ دانیشتنی ژماره‌ (٦)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، له‌ كاتژمێر (١٠)ی بەیانی ڕۆژی چوار شەممە ڕێكه‌وتی ٢٠٢٢/٦/١٥.
به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ مادده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (٢٠) و مادده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (٥٢) و ماددەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٦)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (١٠)ی بەیانی ڕۆژی چوار شەممە ڕێكه‌وتی ٢٠٢٢/٦/١٥ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
* خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژە یاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
پێشنیازە یاسای (بەركاركردن و هەمواركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكترۆنیەكان ژمارە (٧٨)ی ساڵی٢٠١٢).
پڕۆژە یاسای (وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ـ عێراق).
پڕۆژە یاسای (دەستەی متمانە بەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).