گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

19 بەرپرس دەگۆڕدرێن

خوێندنى باڵا گۆڕانکاریی گەورە لە زانکۆى سەڵاحەدیندا دەکات

2022.06.13 - 12:57
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنى باڵا گۆڕانکاریی گەورە لە زانکۆى سەڵاحەدیندا دەکات

ناس کورد-

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا 19 پۆستى لە زانکۆى سەڵاحەدین ڕاگەیاند و داوا لەو کەسانە دەکات کە مەرجەکانیان تێدایە داواکارى پێشکەش بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا نۆزدە پۆست لە (زانکۆى سەڵاحەدین) بۆ جارى یەکەم ڕادەگەێنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

 

پۆستەکان:

١) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایی

٢) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانستی و خوێندنی باڵا

۳) یاریدەدەری سەرۆکی زاکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و خوێندن باڵا

٤) ڕاگرى کۆلێژى زانست

٥) ڕاگری کۆلیژی ئەندازیاری

٦) ڕاگری کۆلیژی زمان

۷) ڕاگری کۆلیژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان

٨) ڕاگری کۆلیژی بەڕێوەبردن و ئابوری

٩) ڕاگری کۆلێژی پەروەردە

١٠) ڕاگری کۆلێژی یاسا

١١) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەی و زانستە وەرزشییەکان

١٢) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی

١٣) ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان

١٤) ڕاگری کۆلێژی هونەرە جوانەکان

١٥) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە

١٦) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی مەخمور

١٧) ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسیەکان

١٨) ڕاگری کۆلێژی ڤێتەرنەری

١٩) بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە

 

مەرجەکان:

- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.

- نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.

- خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

- ڕاگری کۆلێژی ڤێتەرنەری پێویستە بەکالۆریۆسی لە ڤێتەرنەری هەبێت.

 

تێبینیەکان:

- ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.

 

- زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

 

- دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v)و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (٢٠٢٢/٦/٢٣) ڕۆژى (چوار شەممە) دەبێت.

 

- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ پەسند کرابێت.

 

- هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت دەتوانێ (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە و ڕەوانى بکات.