گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئێران لەبارەى هێرشەکەى هەولێر وەڵامى بەغدا دەداتەوە

2022.06.13 - 11:57
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران لەبارەى هێرشەکەى هەولێر وەڵامى بەغدا دەداتەوە

ناس کورد-

وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی وەزیری دەرەوەی عێراقى دایەوە لەبارەى "بوونى" بنکەى دەزگاى هەواڵگرى ئیسرائیل (مۆساد) لە هەولێر و رایگەیاند، زیاد لە پێویست زانیاریان داوەتە عێراق لەبارەی ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی میدیاکانى ئێران، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەی خۆیدا و لە وەڵامى وتەکانی فواد حسێن کە وتبووی ئێران هیچ بەڵگەیەکی لەبارەی ئەو ئەو شوێنەی لە 13-3-2022 لە هەولێر کراوەتە ئامانج بەدەستەوە نییە؛ وتی "ئێمە بە دۆستانی خۆمان لە عێراق پێشنیار دەکەین کە سنوورەکان و وڵاتەکەیان لەلایەن کەسانی یاخیەوە لە دژی ئێران بەکار نەهێنرێت".

 

وتیشى "زیاتر لە پێویست زانیاریمان داوەتە عێراق لەبارەی ئەو شوێنانەی کە لە هەولێر کراونەتە ئامانج".

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیکردەوە، ئۆپەراسیۆنەکەیان لە هەولێر بەشێوەیەکی دروست ورد ئامانجەکەی خۆی پێکاوە. بەڵام ئامادەنەبوو بەرپرسیارێتى ئێران لە هێرشەکەى چەند رۆژى رابردووى هەولێر رابگەیەنێت.