کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، بڕیاریدا دەستکاری پڕۆژەیاسای چاكسازی مووچە و دەرماڵەکان بکات و ڕەوانەی پەرلەمانی بکاتەوە. . ئەمڕۆ سێشەممە 30ی تەمموزی 2019، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ئەنجامدا. . بەپێی ڕاگەیەندراوی حکومەت، لەکۆبوونەوەکەدا ژمارەیەک بڕیار دەرکراوە لەوانە لیژنەیەک بۆ دامەزراندنی ئەنجوومەنی ڕاژە پێکدەهێنرێت بۆئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا ئەنجوومەنەکە پێکبێت. . هاوکات بڕیاردراوە، دوو لیژنەش بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا پێکبهێنرێت لەگەڵ ئەوەشدا بڕیارە شاندێکی یاسایی و تەکنیکی ڕەوانەی بەغدا بکرێت. .