گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کشانەوەى سەدر

بارەگاى بارزانى رونکردنەوە لەسەر هەڵوێستى پارتى دەدات

2022.06.13 - 00:15
App store icon Play store icon Play store icon
بارەگاى بارزانى رونکردنەوە لەسەر هەڵوێستى پارتى دەدات

ناس کورد-

 

عەرەفات کەرەم، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی رەتیکردەوە پارتى تا ئێستا هەڵوێستى فەرمى خۆى لەبارەى بڕیارى کشانەوەى سەدر لە پەلەمان راگەیاندبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەرەفات کەرەم لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، سەبارەت بە کشانەوەى پەرلەمانتارانى رەوتى سەدر، تا ئێستا پارتى هەڵوێستى فەرمى نەبووە، ئەوەى لەو بارەیەوە بڵاوکراوەتەوە دەنگۆیە.

 

فراکیسۆنى رەوتى سەدر کە بە (73) کورسییەوە خاوەنى زۆرترین کورسی پەرلەمانە، (12-6-2022)  لەسەر داواى موقتەدا سەدر لە پەرلەمان کشایەوە.  

 

لەسەر ئەو هەنگاوە، عیماد باجەلان کادیرى باڵاى پارتى (12-6-2022) لە دیدارێکى تەلەفزیۆنیدا وتى "ئەگەر ئەم دەستلەكاركێشانەوەیە سەربگرێت ئەوە دەبێت فاتیحا بۆ پرۆسەی سیاسی بخوێنرێت".  

  

وتیشى "وەك پارتی نابێت پەلە بكەین شتەكە قەیرانی ناو پێكهاتەی شیعەیە بە پلەی یەكەم و هی پارتی و سیادەی سوننەكان نییە".  

  

باجەلان دەشڵێت، ئەگەر پارتى و سوننەکان رەزامەند بن لەسەر پێکهێنانى حکومەت لەگەڵ چوارچێوەى هەماهەنگى، ئەو حکومەتە تەمەنى لە 15 رۆژ زیاتر نابێت.