گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

’’زۆرینەی چارەنووسساز’’..سیناریۆكانی دوای كشانەوەی سەدر

2022.06.12 - 21:59
App store icon Play store icon Play store icon
’’زۆرینەی چارەنووسساز’’..سیناریۆكانی دوای كشانەوەی سەدر

ناس کورد-

 

کشانەوەى فراکسیۆنى سەدر لە پەرلەمانى عێراق دەرگاى بەرووى چەندین سیناریۆدا کردووەتەوە کە بەبڕواى بەشێک لە شرۆڤەکاران و سیاسەتمەداران یەکێکیان ئەنجامدانەوەى هەڵبژاردنە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد عەبدحسێن سەرنوسەرى رۆژنامەى فەرمى عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، حکومەتى بێ سەدرییەکان لەرۆزک دەبێت و دەکەوێتە ژێر هەڕەشەى سەدرییەکانەوە بەهۆى ئەگەرى جوڵاندنى شەقام لەدژى ئەو حکومەتە.

 

دەشڵێت "سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختە، پێموایە کە سەدر ئامادەکاری دەکات بۆ بەدەستهێنانى زۆرینەیەکی چارەنووسساز و یەکلاکەرەوە".

 

فراکیسۆنى رەوتى سەدر کە بە (73) کورسییەوە خاوەنى زۆرترین کورسی پەرلەمانە، (12-6-2022)  لەسەر داواى موقتەدا سەدر لە پەرلەمان کشایەوە.  

  

بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان دەردەکەوێت کە واژۆ لەسەر نامەى دەستلەکارکێشانەوەى پەرلەمانتارانى رەوتى سەدر دەکات.  

 

مشعان جبورى سیاسەتمەدار پێیوایە دواى کشانەوەى سەدرییەکان حکومەتى ئێستاى عێراق بەسەرۆکایەتى مستەفا کازمى دەمێنێتەوە و پەرلەمانیش خۆى هەڵدەوەشێنێتەوە.

 

جبورى لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەشکردووە، دواى ئەوەى پەرلەمان خۆى هەڵدەوەشێنێتەوە ساڵى داهاتوو هەڵبژاردنى پێشوەختە ئەنجام دەدرێت.