گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى بڕیارەکەى سەدر

چوارچێوەى هەماهەنگى بەپەلە کۆدەبێتەوە

2022.06.12 - 20:59
App store icon Play store icon Play store icon
چوارچێوەى هەماهەنگى بەپەلە کۆدەبێتەوە

ناس کورد-

چوارچێوەى هەماهەنگى کۆبوونەوەیەکى بەپەلە سازدەکات دواى دەستلەکارکێشانەوەى بەکۆمەڵى پەرلەمانتارانى رەوتى سەدر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکى ئاگادار بە "ناس" ى راگەیاند، چوارچێوەى هەماهەنگى لەئێستادا لەکۆبوونەوەدایە لەماڵى هادى عامرى، دواى ئەوەى پەرلەمانتارانى سەدر بە کۆمەڵ دەستیانلەکارکێشایەوە.

 

پەرلەمانتارانى رەوتى سەدر نامەى دەستلەکارکێشانەوەیان رادەستى محەمەد حەلبوسى کرد و ئەویش بەکۆمەڵ نامەى دەستلەکارکێشانەوەیانى پەسەندکرد.  

  

بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان دەردەکەوێت کە واژۆ لەسەر نامەى دەستلەکارکێشانەوەى پەرلەمانتارانى رەوتى سەدر دەکات.