گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەوەى نوێ: بەشدارنابین لە کۆبوونەوەکانى تایبەت بە هەڵبژاردن

2022.06.12 - 20:26
App store icon Play store icon Play store icon
نەوەى نوێ: بەشدارنابین لە کۆبوونەوەکانى تایبەت بە هەڵبژاردن

ناس کورد-

 

نەوەى نوێ بڕیاریدا لەمەودوا بەشدارى نەکات لە کۆبوونەوەى لایەنەکان تایبەت بە هەڵبژاردن و دەڵێت گرنگ ئەوەیە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هیمداد شاهین وتەبێژى نەوەى نوێ لە رونکردنەوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە وتى "ئێمە وەک نەوەی نوێ پێمان باش نییە بەشداربین لەو کۆبونەوانەی تایبەتن بە هەڵبژاردنەکانی هەرێم، چونکە بە هیچ شێوەیەک هیچ کێشە و گرفت و داواکارییەکمان نییە، تەنها شت لامان گرنگە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە".

 

دەقى رونکردنەوەکە:

 

ڕوونکردنەوەیەکی پێویست بۆ هەموو لایەنه‌کان و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان:

 

ئێمە وەک نەوەی نوێ پێمان باش نییە بەشداربین لەو کۆبونەوانەی تایبەتن بە هەڵبژاردنەکانی هەرێم، چونکە بە هیچ شێوەیەک هیچ کێشە و گرفت و داواکارییەکمان نییە، تەنها شت لامان گرنگە ئەنجامدانی هەڵبژاردنە. جا ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌:

 

- فرەبازنەیی بێت یاخود یەک بازنە

- لیستی کراوە بێت یان داخراو

- کۆمسیۆنی عێراق بێت یان هەرێم

- دادوەر بێت یان هەرچی بێت

 

هەرچی بێت گرنگ نییە، هێندەی ئەوەی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێ و كۆمسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆی بێلایه‌ن سه‌رپه‌رشتیی بكات. بۆیە هیچ هێزێک پێویست ناکات پاساو بهينێتەوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان و پێویست بە کۆبونەوە و کۆبونەوەکاری ناکات. بەڵكو ئەوە ئیشی پەرلەمانە و دەتوانن لایەنەکان لە ناو پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بکەن و یاساکان دەرچوێنن.

 

هیمداد شاهین - وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ