ناس کورد-
دوای كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، كۆگاكانی وه‌زاره‌تی بازرگانی پڕن له خۆراك، هۆشداریشی دا هەر بازرگانێک نرخ لە ئاستی خۆی زیاتر بەرزبکاتەوە سزای توند دەدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
كه‌مال موسلیم، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (یەکشەممە 12-6-2022) ڕایگەیاند، "گرانبوونی كاڵا هۆكاره‌كانی ده‌ره‌كییه، به‌ڵام ئێمه رێمان نه‌داوه قۆرخكاری بكرێت و به‌رده‌وام چاودێری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان ده‌كرێت."
ئاماژەی بەوەشکرد، " هه‌موو مۆڵ و ماركێته‌كان ئاگه‌دار ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر نرخ له ئاستی خۆی به‌رزتر بكرێته‌وه، ئه‌وه رێوشوێنی زۆر توند ده‌گرنه‌به‌ر."
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی باسی لەوەشکرد، " حكومه‌ت ڕێ نادات كه‌س قازانجی ناڕه‌وا و زیاد لە ڕادە بەدەر بخاتەسەر کاڵاکان و پێویسته هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان هاوئاهه‌نگ بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆ زیاد بكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، " له كۆگاكانی وه‌زاره‌تی بازرگانی هیچ كێشه‌یه‌كی خۆراك نییه، به‌شه‌خۆراكی مانگی چوار ئاماده‌یه و هاوشێوه‌ی عێراق به‌شه‌خۆراك له واده‌ی خۆیدا دابه‌ش ده‌كرێت.
قسه‌كانی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراوی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌بوو كه تایبه‌ت بوو به گرانبوونی بازاڕ، به‌ڵام هێشتا په‌رله‌مان هیچ چاره‌سه‌رییه‌كی نه‌خستووه‌ته ڕوو.