کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بە گوێرەی ڕۆژنامەی تایمزی هندستان، پەرلەمانی ئەو وڵاتە پڕۆژەیاسایەکی پەسەند کردووە کە تێیدا سزای ئەو موسڵمانانە دەدات سێ بە سێ تەڵاق بەکاردەهێنن. . ئەمرۆ سێشەممە، 30ى تەمموزی 2019 پەرلەمانی هندستان پڕۆژە یاسایەکی بۆ ڕوبەڕووبونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنانی موسڵمانی ئەو وڵاتە دەرکرد. . پڕۆژە یاساکە بە قەدەغەکردنی" تەڵاقی سێ بە سێ" ناسراوە کە لە لایەن موسڵامانانەوە بەرانبەر هاوسەرەکانیان بەکاردێت. . بە پێی دەقی یاساکە هەرکەسێک تەڵاقی سێ بە سێ بەرانبەر هاوسەرەکەی بەکاربهێنێت بۆ دروستکردنی فشار لەسەری ئەوا سزا دەدرێت. . بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە پڕۆژە یاساکە 99 دەنگی بەڵێ و 84 دەنگی نەخێری بەدەستهێناوە. . چاوەڕیش دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا لە لایەن سەرۆکی وڵاتەوە واژوو بکرێت و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. . یاساکە لە پێناو پارێزگاریکردن لە مافی ئافرەتانی موسڵمانی هیندستان دانراوە ، کە ماوەیەکە بە هۆی پێشکەوتنی تەکنەڵۆجیاو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە ڕوبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە. . لە ماوەی ڕابردوودا لە هندستان ژمارەیەک خۆپیشاندانی فراوان دژ بە بەرزبوونەوەی ئاماری تەڵاقدان لە نێوان موسڵماناندا ئەنجامدراوە و داوایانکردووە رێگری بکرێت لەو شێوازی تەڵاقدانە.