ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، سبەینێ دووشەممە پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و شەپۆلێکی خۆڵبارینیش زۆرینەی ناوچەکان دەگرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەممە 13- 6- 2022 ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 1-3 پلەى سیلیزى.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەروەها بەرزبوونەوەى تۆزێکى سووک لە سەنتەرى پارێزگاکان دروست دەبێت، لە سنوورى باشوورى پارێزگاى هەولێر و ئیدارەى گەرمیان و بەشێک لە سنوورى پارێزگاى کرکووک کاریگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵى زیاتر دەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێرایى با لە کاتەکانى ئێوارەدا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 39
سڵێمانی : 36
دهۆک : 38
کەرکوک : 40
هەڵەبجە : 40
سۆران : 39
راپەرین : 37
گەرمیان : 41