گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دوو بابەت ئاشکرا کرا کە بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ مەسرور بارزانی باسی کردووە

2022.06.11 - 23:27
App store icon Play store icon Play store icon
دوو بابەت ئاشکرا کرا کە بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ مەسرور بارزانی باسی کردووە

ناس کورد- 

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی دوو پرس ئاشکرا دەکات کە بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ مەسرور بارزانی باسی کردووە و دەڵێت، "سەردانەکە لە پێناو جێبەجێکردنی داخوازییەکانی خەڵک بووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی سەبارەت بە سەردانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی بۆ لای مەسرور بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، "سەردانەکە لە پێناو جێبەجێکردنی داخوازییەکانی خەڵک بووە و سەرۆکی یەکێتی باسی گرانی و بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و باجی کرد." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە دوای دروستبوونی کابینەی نۆ هەمیشە کێشەمان هەبووە، هەنگاوی زۆر نراوە بۆ خاوبوونەوەی گرژییەکان، ئێمە پشتیوانی حکومەت دەکەین، حکومەتی هەرێم حکومەتی خۆمانە." 

 

هاوکات سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن، سەعدی پیرە ئەوەی خستەڕوو، "پێویستە لیستی دەنگدەران پاکبکرێتەوە، کێشەی کۆتا کە خراپ بەکاردەهێنرێت، ژمارەی بازنەکان و کێشەی کۆمسیۆن چارەسەربکڕێت، ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق (500 هەزار) کەمترە لە ژمارەی دەنگدەرانی ھەرێم بۆ پەرلەمانی کوردستان، ئەمە دەبێت لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت، ئەم جیاوازییە لە کوێوە هاتووە."