ناس کورد-
کەشناسێکی عێراقی پێشبینییەکی مژدەبەخشی لەبارەی کەشوهەوای ئەم هەفتەیە بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە ڕۆژی دووشەممەوە کەشوهەوا فێنک دەبێت و ئەگەری باران بارینیش لە چەند ناوچەیەکی هەرێم هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سادق عەتیە، شارەزای کەشناسیی عێراقی (شەممە 11-6-2022) ڕایگەیاند، " لە ڕۆژی دووشەممەوە 13-6-2022 بارستە هەوایەکی هەوای سارد لە ئەوروپاوە بەرە و عێراق دێت و بەهۆیەوە پلەكانی گەرما لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ تێكڕای ئاسایی دادەبەزێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، کاریگەری بارستە هەوا فێنکەکە لەسەر هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت و ئەگەری نمەبارانیش هەیە.