کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد دادگایه‌كى به‌ریتانیا یه‌كه‌مین دانیشتنى له‌سه‌ر داواکاری جیابوونەوەی ژنە هەڵهاتووەکەی حاكمى دوبه‌ى بەڕێوەبرد. . میدیاكانى به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30 ته‌مموزى 2019، یه‌كه‌م دانیشتنى دادگا تایبەت بووە بە پرسی سەرپەرشتی کردنی منداڵەکانی محەمەد ڕاشدى حاكمى دوبه‌ى وههیا حوسێنی هاوسه‌رى. . بەپێی زانیاریی میدیاکان، پێشبینی دەکرێت یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئەو بابەتە له‌به‌رژه‌وه‌ندى هەیا حوسێن كۆتایى بێت، به‌وپێیه‌ى ته‌مه‌نی منداڵەکان کەمە و به‌پێى یاساكانى به‌ریتانیاش، سەرپەرشتی کردنی منداڵان لەوتەمەندا دەدرێتە دایكان. . هه‌یا حوسێن شه‌شه‌مین هاوسه‌رى حاكمى دوبه‌یه و مانگى حوزه‌یرانى ڕابردوو لهئیماراتهوه به‌ره‌و ئەڵمانیا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ى هه‌ڵهات، بەڵام لە دادگایەکی بەریتانیا داوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی تۆمار کرد. .