گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کارمەندێکی ئاسایشی سلێمانی لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەدا کوژرا

2022.06.11 - 09:41
App store icon Play store icon Play store icon
کارمەندێکی ئاسایشی سلێمانی لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەدا کوژرا

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر نزیکەى 1ی بەیانی، بە مەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بەناوی ( ن ، م ، ح ) کە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی ھەبووە بەتۆمەتی بازگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر "ھێزەکانمان بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاسا و دەستگیرکردنی بەفەرمانی دادوەر، لەکاتی ھەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی لە گەڕەکی شێخ عەباس لە شاری سلێمانی تۆمەتبار ڕووبەڕوی ھێزەکانمان دەبێتەوە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (11ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، "لە ئەنجامدا کارمەندێکی ئاسایش شەھید دەکات بەناوی (کۆمیسەر/ تێبین جەمال عەزیز )، پاشان تۆمەتبار دەستگیر دەکرێت و ڕووبەڕوی یاسا دەکرێتەوە".

 

دەشڵێت، "لێرەوە سەرەخۆشی لەخۆمان و کەسوکارو خزموو ھاوڕێیانی شەھید دەکەین ، لەخودای گەورە داواکارین بەبەھەشتی شادبکات و سەبوری بەکەسو کاری بدات، خزمەتکردنی نیشتمان و بەگژدا چوونەوەی تۆمەتباران و داوکراوانی یاسا و فەراھەمکردنی ئاسایش و ئارامی، ھەمیشە قوربانی وویستوە ، ڕۆڵەکانی ئاسایش ھەردەم بەخوێنی خۆیان ئەم سەروەریەیان نوسیوەتەوە."

me_ga.php?id=5307