گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

20 حاڵەتی مردن!

تەندروستی زەنگی مەترسیداری لێدا لەبارەى بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تای خوێنبەربوون

2022.06.11 - 09:37
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستی زەنگی مەترسیداری لێدا لەبارەى بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تای خوێنبەربوون

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری دا لە بەرزبوونەوەی ئاماری توشبوون و مردن بە تای خوێنبەربوون و دەڵێت، "بەرزبوونەوەیەکی مەترسیدار و نیگەرانکەرە." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەیسەم عوبەیدی، بەڕێوەبەری بەرەوپێشبردنی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە (11ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، "بەرزبوونەوەی ئاماری تای خوێنبەربوون بۆ 155 توشبوو کە 26 کەسیان کە ئاژەڵداربوون مردوون، هانی وەزارەتی داوە ڕێکاری مەیدانی لەو ناوچانە بگرێتەبەر کە پەتاکەی تێدا بڵاوبووەتەوە، چونکە ئەو بەرزبوونەوەیە مەترسیدار و نیگەرانکەرە."

 

دەشڵێت، "چانسی مردن لە هەندێک لە حاڵەتەکاندا 100%ـە ئەگەر بگاتە قۆناغی کۆتایی."

 

لەبارەى ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی و خۆپارێزی، هەیسەم عوبەیدی وتی، "ئاگاداریی خۆپارێزی لەو ناوچانە بڵاوکراونەتەوە، هەندێک شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ بە شێوەیەکی هەڕەمەکی لابراون، هەروەها داواش کراوە دەمامک و دەستکێش بەکاربهێنرێت لەکاتی مامەڵەکردن و نزیکبوونەوە لە ئاژەڵەکان."

تائێستا لە کوردستانیش دوو حاڵەتی نەخۆشییەکە تۆمار کراون کە یەکێکیان لە هەولێرە و ئەوی تریان لە ئاکرێیە.