کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- پارتى دیمو‌كراتى كوردستان محەمەد تۆفیق ڕه‌حیم، بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم ڕه‌تده‌كاته‌وه، سەرچاوەیەکی ئاگاداریش هۆکارى ڕەتکردنەوەى ناوبراو بۆ ناس کورد ئاشکرا دەکات. . به‌گوێره‌ى ئەو زانیارییانەى کە ناس كورد له سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه به ده‌ستى گه‌یشتووه، له‌سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى وهفدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستاندا بۆ لاى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له گردى زه‌رگه‌ته، وهفدهكهى پارتى ئه‌وه‌یان به به‌رپرسانى گۆڕان ڕاگه‌یاندووه، كه محەمەد تۆفیق ڕهحیمان وه‌كو كاندیدى گۆڕان بۆ جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم لا په‌سه‌ند نییه و ڕه‌تیشى ده‌كه‌نه‌وه. . ناس كورد ئه‌وه‌شى زانیوه، هۆكارى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئەو کەسایەتییەى ناو بزوتنەوەکە لەلایەن پارتییەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، "ناوبرا په‌یوه‌ندییه‌كى توندوتۆڵى له‌گه‌ڵ باڵێكى نێو یه‌كێتیدا هه‌یه كه پارتى مامه‌ڵه‌ى ئه‌و باڵه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه". . هه‌فته‌ى ڕابردوو له‌كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتیمانى حزبه‌كه‌یدا، محەمەد تۆفیق ڕه‌حیم ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى له پۆستى ئه‌ندامێتى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن كێشایه‌وه، ڕاشیگه‌یاند، خۆى بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم كاندید كردووه. . .