گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هۆکارێکی سەیر وای لێکردووە’’

دۆخی تەندروستیی کازم فاروق و ئەنجامی پشکنینەکانی ئاشکرا کرا

2022.06.10 - 21:09
App store icon Play store icon Play store icon
دۆخی تەندروستیی کازم فاروق و ئەنجامی پشکنینەکانی ئاشکرا کرا

ناس کورد-

پەیجی فەرمیی د. کازم فاروق، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی تەندروستیی د. کازم بڵاوکردەوە و دەڵێت، "دەرئەنجامی پشکنینە پزیشکیەکان و راپۆرتە فەرمییە پزیشکیەکان لە دەرەوەی وڵات باس لە ھۆکارێکی سەیر و چاوەڕواننەکراو دەکەن کە بووەتە ھۆی نەخۆش کەوتنی."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا پەیجی فەرمیی د. کازم فاروق، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان (هەینی 10-6-2022) ڕایگەیاند، "سوپاس و تەقدیری زۆرمان بۆ ھەموو دۆست و خزم و ئەزیزان کە بەردەوام لە دۆخی تەندروستی (د.کازم فاروق) دەپرسن و دوعای خێری بۆ دەکەن." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەداخەوە، لەدوای چەند مانگێک لە تێکچوونی دۆخی تەندروستی د.کازم فاروق، دەرئەنجامی پشکنینە پزیشکیەکان و راپۆرتە فەرمییە پزیشکیەکان لە دەرەوەی وڵات باس لە ھۆکارێکی سەیر و چاوەڕواننەکراو دەکەن کە بووەتە ھۆی نەخۆش کەوتنی د.کازم! ھەرچەندە ئەمە جێگەی سەرسوڕمانێکی زۆرە، بەڵام ھەتا جێگیربوونی دۆخی تەندروستی د.کازم زیاتر لەسەر ئەم بابەتە ناڵێین." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پێش وەرگرتنی بەنج و چارەسەرەکانی، د.کازم بە نزیکەکانی وتووە ھەموو خەڵک دڵنیا بکەن کە ئەگەر لەم نەخۆشیە چاک ببمەوە ان شاءالله ئەوا لە جاران بەھێزتر و بەھەڵوێستتر دێمەوە خزمەتی خەڵک."