گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهاکەیان چەندە؟

وەزارەتی بازرگانی: لە پێنج مانگی ئەمساڵ 48 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم کراون

2022.06.10 - 19:17
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی بازرگانی: لە پێنج مانگی ئەمساڵ 48 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم کراون

ناس کورد-

بەوتەی وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی لە پێنج مانگی ئەمساڵدا 48 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کراون و ئامارەکان دەری دەخەن هاوردەی ئۆتۆمبێل رووی لە زیادبوونە بەشێوەیەک لە ساڵی ڕابردوو بە بەهای 400 ملیۆن دۆلار ئۆتۆمبێل هاوردە کراوە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەتحی محەمەد، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان  (هەینی 10-6-2022) ڕایگەیاند، "پێدانی مۆڵەتی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل زۆربووە، ساڵانە سەرووی 100 مۆڵەت دەدرێت بە بازرگانانی ئەو بوارە و بەشی زۆری ئەوەشی هاوردە دەکرێت ئۆتۆمبێلە کە بەپێی مەرج و رێنمایەکانی وەزارەتی ناوخۆ هاوردە کراون." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ساڵی رابردوو توانراوە 109 مۆڵەتی هاوردەی ئۆتۆمبێل و پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێل بدرێت، لەو مۆڵەتانەی کە دراون، زیاتر لە 110 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی کوردستان کرا کە بەهاکەیان 400 ملیۆن دۆلار بووە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە ماوەی پێنج مانگی ئەمساڵیشدا 52 مۆڵەتی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دراوە، کۆی گشتی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە مەرزەکانی هەرێمی کوردستان و سنوورەکانی هەرێم لەگەڵ عێراق هاوردە کراون 48 هەزار ئۆتۆمبێل بوون." 

 

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی بازرگانی، هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە دەرەوە بۆ ناوخۆی هەرێمی کوردستان زیادی کردووە، لە کاتێکدا ساڵی 2020 کەمتر لە 90 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێم کراوە.