ناس کورد-
وەزیری پەروەردەی عێراق ناسنامەی ئەو کەسەی ئاشکرا کرد کە پرسیاری بیرکاری بۆ پۆلی سێی ناوەندی دزەپێکردبوو و دەڵێت، پاسەوانێک ئەو کارەی کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلی حەمید، وەزیری پەروەردەی عێراق (هەینی 10-6-2022) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئەو کەسەی پرسیارەکانی دزەپێکردووە پاسەوانی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی ڕەسافەی دووە، دوای ئەوەی کۆپییەکی کلیلی قاسەکەی بەدەستهێناوە و گەیشتووە بە قاسەکە کە پرسیارەکانی تێدا بووە."
ئاماژهی بهوهشكردووە، "دواتر کەسی دیكهش تێوەگلاون و لە تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان فرۆشتوویانەتەوە".