ناس کورد-
لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمانی کرد بۆ کۆبوونەوە لە ڕۆژی یەکشەممە 12-6-2022، لەسەر پرسی "گرانیی بازاڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی پێداویستیى ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییان."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوی پەرلەمانی کوردستان:
پشتبه‌ستن به حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (١٨)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، د. ڕێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان دەکات، بۆ دانیشتنی ژماره (٥)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر (١٠)ی به‌یانیی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٠٢٢/٦/١٢.
به‌رنامه‌ی كار
یه‌كه‌م: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لێژنه‌ی (وزه و سامانه‌سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی) سه‌باره‌ت به (گرانیی بازاڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی پێداویستیى ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییان)، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز وه‌زیرى بازرگانی و پیشه‌سازی، به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (٦٦) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌مواركردنی یاسای فیدڕالی و واژۆى ئه‌لیكتڕۆنی و مامه‌ڵه ئه‌لیكتڕۆنییه‌كان، ژماره (٧٨)ى ساڵی ٢٠١٢، به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (٩٧،٨٩،٨٨،٨٧) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.