گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کەشناسیی هەرێم: لە چەند ناوچەیەک خۆڵ دەبارێت

2022.06.10 - 10:28
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسیی هەرێم: لە چەند ناوچەیەک خۆڵ دەبارێت

 

ناس کورد- 

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارینی سوک لە چەند ناوچەیەک بەردەوام بێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 10-6-2022، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهەمانشێوە سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەندێک ناوچە. 

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ بە پلەی سیلیزی :

 

هەولێر  : 38

سڵێمانی : 36

دهۆک  : 37

کەرکوک : 40

هەڵەبجە : 37

سۆران  : 34

راپەرین : 35

گەرمیان : 41