ناس کورد-
دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، لە نەینەوا چوار مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان کران کە هێزەکانی تورکیای تێدایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕآگەیەنراوێکدا دژەتیرۆری کوردستان (پێنجشەممە 9-6-2022) ڕایگەیاند، " سێ مووشەک لە دەوروبەری سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت کەوتنە خوارەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هاوکات مووشەکی چوارەم لەسەر شەقامێکی گشتی لە نزیک گوندی ئەبووجەربوعەی سەر بە هەمان ناحیە بە نەتەقیوی کەوتە خوارەوە."
دژەتیرۆری کوردستان دەشڵێت، "تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە."