کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- به‌رپرسێكى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراق ئاشكراى کردووە، زیاتر له نۆ ملیۆن دۆلارى پاره‌ى ته‌رخانكراو بۆ ئاواره‌كانى نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن پارێزگارى پێشوه‌وه به‌هه‌ده‌ر دراوه. . به‌رپرسێكى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراق، به ئاژانسى فرانس پرێسى ڕاگه‌یاندووه، به‌پێى به‌دواداچون بەنێو به‌ڵگه و چه‌كى بانكی، كه به‌پێى بودجه‌ى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق بۆ ئاواره‌كانى نه‌ینه‌وا ته‌رخانكراوه، گه‌نده‌ڵییه‌كى زۆر له‌بڕى ئه‌و پاره‌یه‌دا كراوه. . ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، به‌هه‌مان شێوه پاره بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه دوو نه‌خۆشخانه‌ى شاره‌كه ته‌رخانكراوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن نۆفڵ عاكوبى پارێزگارى پێشوه‌وه به‌ره‌و هه‌رێمى كوردستان براوه. . پێشتریش ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراقى ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردبوو، نزیكه‌ى 40 ملیۆن دۆلارى پاره‌ى به‌شه بودجه‌ى شارى نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك به‌رپرسانى ئه‌و شاره‌وه به‌هه‌ده‌ر دراوه. . .