گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا دەستپێدەکاتەوە

2022.06.09 - 20:14
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا دەستپێدەکاتەوە

ناس کورد- 

 

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سۆران ڕایگەیاند، ماوەی 15 ڕۆژە لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و ژمارە ساختە و جام ڕەشیان دەستپێکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موقەدەم زیرەک ئیبراهیم، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سۆران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (پێنجشەممە 9-6-2022) ڕایگەیاند، "ماوەی دوو هەفتەیە هەڵمەتێکمان دەستپێکردووە بۆ دەستبەرداگرتن و سزادانی ئۆتۆمبێلی جام ڕەش و ژمارە ساختە و ئەو ئۆتۆمبێلانەی ژمارەیان نییە یاخود ژمارەی ساختەن." 

 

وتیشی، "لەماوەی ڕابردوودا زیاتر لە هەشت هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا تۆمارکران، بەڵام دوای ئەوەش ئۆتۆمبێلی دیکەی بێسەرەتا هێنرانە ناوەوە، بۆیە ئێمەش هەڵمەتێکمان دەستپێکرد بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان، فایلی ئەو ئۆتۆمبێلانە ڕەوانەی سەروو خۆمان کرا، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک لەوبارەیەوە نەدراوە و هیوادارین لە زووترین کات کاری پێویستیان بۆ بکرێت و تۆمار بکرێن."