ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند بەهۆی خۆڵبارین مەودای بینین لە کەرکوک و گەرمیان و هەولێر و سلێمانی کەمبووەتەوە و دەشڵیت، تاوەکو شەو بەردەوام دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم (پێنجشەممە 9-6-2022) ڕایگەیاند، "به‌هۆى زيادبوونى خێرايی با كه بووه‌ته هۆى بهرزبومهوهى ته‌پ تۆز له ناوچه‌كانى كه‌ركوك گه‌رميان و هه‌ولێر و به ڕێژه‌يه‌كى كهميش سلێمانى مه‌ودای بينين كه‌مبووەته‌وه."
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێم مەودای بینین لە (كه‌ركوك 4 كم و گه‌رميان 5 كم و هه‌ولێر 7كم و سلێمانى 9 كم)ە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " پێشبينيش ده‌كرێت ئه‌م ته‌پوتۆزه به‌رده‌وام بێت تا شه‌و پاشان كاريگهريیهكەى لاواز ده‌بێت."