گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پەیامێکی ’’توند’’ لە بارەگای بارزانییەوە

2022.06.09 - 17:42
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێکی ’’توند’’ لە بارەگای بارزانییەوە

ناس کورد- 

بارەگای بارزانی له‌ په‌یامێكدا ئیدانه‌ی په‌لاماره‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر رێگه‌ی هه‌ولێر پیرمامی كرد و رایگه‌یاند، "تەنها ئیدانەکردن بەس نییە و  پێویست دەكات هەنگاوی كردەیی بنرێت و زۆر بە جددی كار بۆ ئەوە بكرێت كە كۆتایی بەم كردەوە نامرۆڤانە و نایاسایی و ناڕەوایانە بهێندرێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی بارەگای بارزانی

 

وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی پەلامارە ترسنۆكانە و تیرۆریستییەكەی دوێنێ شەو بۆ سەر هەولێر دەكەین، ڕاشیدەگەیێنین ئەو دەستانە ناسراو و ئاشكران كە لە پشتەوەی ئەو پەلامارە تیرۆریستیە و پەلامار و دەستدرێژییەكانی پێشووتردان و، مەبەست و ئامانجی ئەو كارە ناڕەوایەشیان زۆر بە ڕوونی دیارە.

 

پێزانیمان بۆ هەڵوێست و ناڕەزایەتیی لایەنەكان و ئیدانەكردنەكانیان هەیە، بەڵام لە ڕاستیدا تەنیا دەربڕینی ناڕەزایەتی و ئیدانەكردن چارەسەر نیە. بەڵكو پێویست دەكات هەنگاوی كردەیی بنرێت و زۆر بە جددی كار بۆ ئەوە بكرێت كە كۆتایی بەم كردەوە نامرۆڤانە و نایاسایی و ناڕەوایانە بهێندرێت كە بێ باكانە لەدژی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت.

 

بارەگای بارزانی

9ـی حوزەیرانی 2022