ناس کورد-
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کاتی کارکردن کرێکارێک لە نهۆمی 14ی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونەوە لە سلێمانی، کەوتەخوارەوە و راستەوخۆ گیانی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕووداوەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 9-6-2022، لە پرۆژەی سولی ڤیو ڕوویداوە کە پرۆژەیەکی خزمەتگوزاریی و نیشتەجێبوونە لە نزیک پردی کۆبانێ.
بەوتەی پۆڵا ئەحمەد، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی سلێمانی، کرێکارەکە ناوی مەریوان خەسرەوە و تەمەنی 45 ساڵە و خەڵکی سورداشە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەکانیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری رووداوەکە کردووە، لە حاڵەتێکیشدا ئەگەر کەسوکاری کرێکارەکە سکاڵا تۆماربکەن ئەوا سەندیکا بەخۆبەش پارێزەریان بۆ دەگرێت.
لە ساڵی رابردوودا لە سنووری پارێزگای سلێمانی 17 کرێکار لەسەر کارەکانیان گیانیان لەدەست داوە.