ناس کورد-
بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، شەپۆلێکی خۆڵبارین بە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم بەڕێوەیە و لەچەند کاتژمێری داهاتوودا دەگاتە هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک و گەرمیان و تاوەکو سبەینێ هەینی بەردەوام دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی (پێنجشەممە 9-6-2022) ڕایگەیاند، "لە ئێستادا بەگوێرەی وێنەی راستەوخۆی مانگە دەستکردەکان بارستەیەکی تۆز و خۆڵ بەرێژەیەکی مامناوەند ناوچەکانی رۆژئاوا و باشوری رۆژئاوای ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەماوەکانی داھاتوودا پێشبینی دەکەین سەنتەری پارێزگای ھەولێر و کەرکوک بگرێتەوە و دواتریش کاریگەرییەکانی بە ئاڕاستەی باکور درێژ دەبێتەوە بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و تا کاتەکانی شەو کاریگەری بەردەوام دەبێت و لە بەرەبەیانی سبەی ھەینیدا کاریگەری کەم دەبێتەوە و نامێنێت."