گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینى نوێ

شەپۆلێکى ھەواى فێنک روو لە هەرێم دەکات

2022.06.09 - 15:53
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێکى ھەواى فێنک روو لە هەرێم دەکات

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسی رایگەیاند، سبەینێ بارستە ھەوای فێنکی دەریای ناوەراست کاریگەرى لەسەر ناوچەکانى هەرێم دروستدەکات و دەبێتە هۆى نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، سبەی ھەینی ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێت و لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری بارستە ھەوای فێنکی دەریای ناوەراست و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ ٢ تا ٣ پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە.

 

دەشڵێت پلەى گەرما بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم: سلێمانی ٣٥ بە ٢٣، ھەولێر ٣٧ بە ٢٤ پلە، دھۆک ٣٦ بە ٢٣ پلە، ھەڵەبجە ٣٧ بە ٢٤ پلە، کەرکوک ٣٨ بە ٢٦ پلە، لەناوچەکانی گەرمیان ٤١ بە ٢٦ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٦ بە ٢٢ پلە، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣٤ بە ٢٠ پلە.

 

بەوتەى ئەو شارەزایە، خێرای با کاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە مامناوەند بۆ چالاک دەبێت لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە بەخێرای ٢٠ تا ٣٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.