ناس کورد-
کەتائیبى حزبوڵا وەڵامى تۆمەتبارکردنى بەئەنجامدانى هێرشەکەى هەولێر دەداتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حزبوڵا لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، "تۆمەتى ئەنجامدانى بۆردومانی دوێنێ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بارەگایەکی موساد لە هەولێر و شەرەفمەندانەیە، بەڵام ئێمە ئاگاداری ئەوە نین".
پێشتر ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێم(9-6-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردبوو، ئەو درۆنەی بۆ ئەو هێرشە بەکار هاتووە لە سنووری شارۆچکەی پردێ لەلایەن میلیشیای حیزبوڵڵاوە ئاراستەی هەولێر کراوە.