ناس کورد-
موقتەدا سەدر سەرۆکى رەوتى سەدر جەختى لە حکومەتى زۆرینەى نیشتیمانى کردەوە و داواى لە پەرلەمانتارانى رەوتەکەشى کرد نامەى دەستلەکارکێشانەوە بنوسن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەدر (9-6-2022) لە وتەیەکدا وتى "زۆرینە بۆ ئێمەیە نەک بۆ کەسانى تر، چاکسازیی ئەنجام نادرێت تەنها بە حکومەتى زۆرینەى نیشتیمانى نەبێت".
وتیشى "پەرلەمانتارانى سەدر ئامادەن بۆ پێشکەشکردنى دەستلەکارکێشانەوە و داوایان لێدەکەم نامەى دەستلەکارکێشانەوە بنوسن، ئەگەر ئێمە بەربەستین لەبەردەم پێکهێنانى حکومەتدا".
سەدر جەختیکردەوە، بنەبەستى سیاسی دروستکراوە.