گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هێرشەکەى هەولێر

بەرپرسێکى پارتى: دەتوانم بنوسم سەردار عەبدوڵڵا تەقینەوەی كردووە

2022.06.09 - 13:41
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکى پارتى: دەتوانم بنوسم سەردار عەبدوڵڵا تەقینەوەی كردووە

ناس کورد-

 

بەنگین ڕێكانی بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتى لە بەغدا وەڵامى سەردار عەبدوڵا پەرلەمانتارى پێشوو دەداتەوە لەبارەى دەنگۆى کوژرانى بەرپرسێکى ئیسرائیلى لە تەقینەوەکەى هەولێر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێکانى لە تویتێکدا پرسیار لە سەردار عەبدوڵا دەکات و دەڵێت کام سەرچاوەى ئەمنى ئاگادار وتویەتى کە هەواڵى کوژرانى بەرپرسێکى ئیسرائیل لە تەقینەوەکەى هەولێر راستە "منیش دەتوانم تویتێک بکەم و بڵێم سەرچاوەى ئەمنى ئاگادار جەختیانکردەوە کە سەردار عەبدوڵا کردەوەیەکى ئەنجامداوە و بووەتە هۆى شەهیدبوونى هاوڵاتییان".

 

پێشترسەردار عەبدوڵا پەرلەمانتارى پێشوو (9-6-2022) لە تویتێکدا نوسیبووى "سەرچاوە ئەمنییە ئاگادارەکان ئاشکرایدەکەن کە هەواڵى کوژرانى ئەفسەرێکى ئیسرائیلى لە هەولێر 100% راستە".  

  

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەفسەرەکە ناوى نوفار بوکرە و فەرماندەى یەکەیەکى مۆساد بووە کە تایبەتە پڕۆسەکانى تیرۆرکردن.