گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەش مانگ دواخستن

’’ناس کورد’’ وادەیەکى نوێ بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئاشکرادەکات

2022.06.09 - 10:49
App store icon Play store icon Play store icon
’’ناس کورد’’ وادەیەکى نوێ بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

ئەگەر هەیە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان شەش مانگ دوابخرێت و لە ئایارى 2023 ئەنجام بدرێت، ئەوەش بەپێی سەرچاوەیەکى ئاگادار بۆ "ناس کورد".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەکە کە داوایکرد ناوى نەهێنرێت (9-6-2022) وتى "ئەگەر هەیە هەڵبژاردن بچێتە ئایاری 2023".

 

بەپێی فەرمانى هەرێمى سەرۆکایەتى هەرێم بڕیارە لە 1-11-2022 هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆى کێشەى نێوان لایەنەکانەوە ئەگەرى بەهێز ئەوەیە دوابخرێت.

 

کێشەکان پەیوەستن بە یاساى هەڵبژاردن، کۆمسیۆن و تۆمارى دەنگدەران و کورسی کۆتاکان و لایەنەکان تا ئێستا نەگەیشتوون بەڕێککەوتن لەبارەیانەوە.

 

بەوتەى بەرپرسان، لەئێستادا کێشەکە لە کورسى کۆتاکان چڕ بووەتەوە و پارتى داوادەکات وەکو پێشوو بمێنێتەوە، بەڵام لایەنەکانى تر داوا دەکەن گۆڕانکاریی تێدا بکرێت.

 

دوا هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كوردستان لە 30ی ئەیلولی 2018 بەرێوەچووە و لە هەمان بەرواری 2022 چوار ساڵ بەسەریدا تێپەڕ دەكات.