کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- زیاتر له نۆ هه‌فته‌یه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى چالاكان و خه‌ڵكى هۆنك هۆنگ به‌رده‌وامه و داوا له به‌رپرسانى ناوخۆیی ده‌كه‌ن یاساى ڕاده‌ستكردنى تۆمه‌تباران ڕه‌تبكرێته‌وه، حكومه‌تى ناوه‌ندی چینیش پشتیوانى خۆى بۆ حكومه‌تى ناوخۆیى شاره‌كه دوپاتده‌كاته‌وه و داواش ده‌كات توندوتیژى كۆتایى پێبهێنریت و ئه‌وانه‌ش ده‌ستگیربكرێن كه هۆكارى به‌رده‌وامى ناڕه‌زایه‌تى و خۆپیشاندانه‌كانن، ناس كورد له‌م ڕاپۆرته‌دا به‌وردى لایه‌نه‌كانى ئه‌و ڕوداوانه ده‌خاته ڕوو:یاساى ڕاده‌ستكردنى تۆمه‌تباران چییه؟
به‌پێى ئه‌و یاسایه، ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ى كه له شارى هۆنگ هۆنگدان ده‌بێته ڕاده‌ستى ده‌سه‌ڵاتدارانى چین بكرێن، به پاڵنه‌رى ئه‌وه‌ى ئه‌و شاره نه‌بێته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ تاوانباران و خۆیانى تێدا حه‌شار بده‌ن، به‌ڵام ڕه‌خنه‌گرانى ئه‌و یاسایه‌ش پێیانوایه په‌كین ئه‌و یاسایه له‌دژى نه‌یاره سیاسیه‌كانى و ئه‌وانه‌ى ڕه‌خنه له‌ده‌سه‌ڵاتدارانى چین ده‌گرن خراپ به‌كارده‌هێنیت ئه‌مه‌ش واده‌كات هیچ ئازادیه‌ك بۆ گوزارشتى سیاسى نامێینتهوه. . له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌ت پاساو بۆ پرۆژه‌یاساكه ده‌هێنیته‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ى پاڵى پێوه‌ناوه پرۆژهیهیاسایهكى له‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ تایوان و ماكاودا هه‌موار بكات، كوشتنى خانمێكى هۆنگ كۆنگى بوو له تایوان له‌كاتى ژووان له‌گه‌ڵ خۆشتهویستهكهدا و ده‌سه‌ڵاتداران گومانیان هه‌یه تاوانباره‌كه‌ش له‌هۆنگ كۆنگ دا خۆى شاردبێته‌وه و به‌پێى یاسا كۆنه‌كه‌ش ناتوانرێت ڕادهستبكرێتهوه، چونكه هیچ ڕێكه‌وتنێك بۆ ڕاده‌ستكردنى تاوانباران پێشتر نه‌كراوه. .. هه‌ر به‌پێى پرۆژه‌یاسا نۆێیهكهش، به ڕه‌زامه‌ندى سه‌رۆكى یه‌كه‌ی ئیداره‌ى هۆنگ كۆنگ و دواى بڕیارى دادگا له‌و باره‌یه‌وه تۆمه‌تباره‌كه ڕاده‌ستى په‌كین بكرێت، به‌ڵام په‌رله‌مانى هۆنگ كۆنگ چاو‌دێر نابێت به‌سه‌ر پرۆسه‌ى ڕادهستكردنهكهوه.بۆچى خه‌ڵكى هۆنگ هۆنگ توڕه‌ن له‌پرۆژه یاساكه..؟
زۆربه‌ى خه‌ڵكى هۆنگ كۆنگ له‌وه ده‌ترسن ده‌سه‌ڵاتدارانى چین ئه‌و یاسایه بكاته لێدان له چالاكانى سیاسى و نه‌یاره سیاسیه‌كانى و هه‌روه‌ها ئه‌و یاسایه‌ش ده‌رگاى كۆتایى به قۆناغى یه‌ك ده‌وڵه‌ت و دوو سیستم كۆتایى له چیندا پێبهێنت، ئه‌مه‌ش ببێته هۆى قه‌ڵاچۆكردنى چه‌ند مافێكى مرۆڤ له‌و كاته‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتیكردنى ئیداره‌ى هۆنگ كۆنگ له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه بۆ چین گێردراوه‌ته‌وه ئه‌و شاره پیاده‌ى ده‌كات. . ئه‌وانه‌ى به‌شدارى خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه متمانه‌یان به حكومه‌تى چین نییه له‌به‌رئه‌وه‌ى له پێشتریشدا چین چه‌ندیجار ڕه‌خنه‌گرانى چالاكانى مه‌ده‌نى كه سیاسى نه‌بوون كردووه‌ته ئامانج و له‌وه‌ش ده‌ترسن له داوایه‌كى له‌و جۆره به‌رپرسانى هۆنگ كۆنگ نه‌توانن داواكارى په‌كین ڕه‌تبكه‌نه‌وه و كێیان ویست به‌هه‌ر بیانویه‌كه‌وه ڕاده‌ستیان بكرێت. . شانبه‌شانى چالاكانى مه‌ده‌نى و خه‌ڵكانى خۆپیشانده‌رى هۆنك هۆنگ، یاساناسانیش ترسیان له‌جێبه‌جێكردنى ئه‌و یاساییه هه‌یه و پێانوایه ئه‌و یاسایه ملكه‌چ كردنه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى په‌كین چونكه له چیندا ڕێژه‌ى ئه‌وانه‌ى ئیدانه ده‌كرێن له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به‌هۆى ڕهخنهكانیانهوه گه‌یشتووه‌ته 99% و زۆربه‌شیان ڕووبه‌ڕووى ئازار و ئه‌شكه‌نجه و دابیننهكردنى پارێزه‌ر له كاتى دادگایكردندا ده‌بنه‌وه.پشتیوانانى یاساكه چى ده‌ڵین..؟
پشتیوانیه‌كانى یاساى گه‌ڕانه‌وه و ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى تۆمه‌تباران به په‌كین كه زیاتر له ده‌سه‌ڵاتدارانى چینن پێیانوایه ئه‌و یاسایه بۆشایه‌كى یاسایى پڕ كردووه‌ته‌وه و ڕێگه‌یه‌ش له‌وه ده‌گرێت هۆنك هۆنگ بكرێته په‌ناگه‌یه‌كى ئارام بۆ تاوانبارانى نێوده‌وڵه‌تى، به‌لێنى ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن هیچ كه‌سێك به‌هۆى ئه‌و یاساییه‌وه ڕووبه‌ڕووى سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ى سیاسى و ئاینى نه‌بێته‌وه و به یه‌كسانى یاساكه‌ى به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكرێت، دادگا ناوخۆیه‌كانیش ڕۆڵیان له بڕیارى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ده‌بێت و هیچ تۆمهتباریكێش ناگرێته‌وه كه سزاى له‌سێداره‌دان به‌سه‌ریدا بسه‌پێنرێت. میدیاكان باسیان له‌وه‌ش كردووه ، به‌رپرسانى هۆنك هۆنگ دانیان به‌وه‌دا نه‌ناوه كه له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌ندییه‌وه یاساكه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا بێت به‌ڵام حكومه‌تى په‌كین پشتیوانى بۆ هه‌موارى یاساكه‌ى ده‌ربڕیوه.مه‌ترسیه گه‌وره‌كه‌ى كاریگه‌رییه‌كانى په‌كین بۆ سه‌ر هۆنك هۆنگ له‌چیدایه؟
خۆپیشانده‌رانى ناڕازى لە یاساكه به شێوه‌یه‌كى گشتى مه‌ترسى ئه‌وه‌یان پیشانداوه هۆنگ هۆنگ له‌به‌رده‌م كاریگه‌رییه سیاسى و كه‌لتورى و ئابوریى و ئیدارییه‌كانى چین دا خۆى پێڕاناگیرێت،نمونه‌یه‌ك له هه‌ڵبژاردنى به‌رپرسان باسده‌كه‌ن و ده‌شڵین، به‌رپرسانى هۆنك هۆنگ له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رى ئاساییه‌وه هه‌ڵنابژێرین به‌ڵكو له‌لایه‌ن بازنه‌یه‌ك له لیژنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه كه پێكدین له هه‌زار و 200 كه‌س و ته‌نها له به‌رده‌م حكومه‌تى چیندا بەرپرسان هه‌ڵده‌بژێردرێن و ده‌سه‌ڵاتى تهشریعیش هه‌ر له‌و به‌رپرسانه هه‌ڵده‌بژێردرین كه لهپهكینهوه نزیكن و سه‌ر به‌وانن. دانیشتوانى هۆنك هۆنگ له دوباره‌كردنه‌وه‌ى ئه‌زمونى ساڵى 2014 ده‌ترسن كاتێك گروپێكى نه‌یارى حكومه‌ت سه‌ریهه‌ڵدا و بۆ 79 ڕۆژ به‌رده‌وام بوو له ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تى دواتر زۆربه‌ى سه‌ركرده گه‌نجه‌كانى دورخرانه‌وه و جوڵانهوهكهش سه‌ركوتكرا.