گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئەوروپا فرۆشتنى ئۆتۆمبێلى گاز و بەنزین قەدەغە دەکات

2022.06.09 - 08:48
App store icon Play store icon Play store icon
ئەوروپا فرۆشتنى ئۆتۆمبێلى گاز و بەنزین قەدەغە دەکات

ناس کورد-

 

پەرلەمانی ئەوروپا پێشنیاری کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی لە ئۆتۆمبێلە نوێیەکان بۆ سفر لە ساڵی 2035ەوە پەسەند کرد، ئەمەش  بەو مانایە دێت کە تەنها ڕێگە بە فرۆشتنى ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەدرێت وەک ئامادەکارییەک بۆ سنوردانان بۆ پیسبوونى کەشوهەوا لە ساڵی 2050 دا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رۆژى چوارشەممە (8-6-2022) پەرلەمانی ئەوروپا ڕەشنووسی یاسای قەدەغەکردنی فرۆشتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی پەسەند کرد کە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەردەدەن. یاساکە لە ساڵی 2035 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە پێدەچێت کۆتایی بەو ئۆتۆمبێلانە بهێنرێت کە بزوێنەری سووتێنەریان تێدایە، ئەوەش بەپێی پێگەى (DW) ئەڵمانى.

 

ئێستا پەرلەمانی ئەوروپا بەنیازە لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بچێتە ناو دانوستانەوە کاتێک هەڵوێستێکی هاوبەش دەگرنەبەر، ئەمەش بەو مانایەیە کە دەتوانرێت وەشانی کۆتایی یاساکە هەموار بکرێتەوە یان رێوشوێنەکانى سوک بکرێت.

 

ئەم پڕۆژە یاسایە بەشێکە لە پاکێجی گۆڕانی کەشوهەوای یەکێتی ئەوروپا کە ئامانجی ئەوەیە تا ساڵی 2030 ڕێژەی دەردانی گازی ژەهراوی بە ڕێژەی 55% کەم بکاتەوە، بە بەراورد بە ئاستی ساڵی 1990.