گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پڕۆژەى ئاسایشی‌ خۆراك

شاخەوان عەبدوڵا داوایەکى بەپەلە ئاڕاستەى لیژنەى دارایی دەکات

2022.06.08 - 17:08
App store icon Play store icon Play store icon
شاخەوان عەبدوڵا داوایەکى بەپەلە ئاڕاستەى لیژنەى دارایی دەکات

ناس كورد-

 

جێگری سەرۆكی پەرلەمانى عێراق، داوای‌ له‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ كرد بڕە پاره‌یه‌ك له‌ یاسای‌ پێشنیازكراوی‌ ئاسایشی‌ خۆراك ته‌رخانبكرێت بۆ دروستكردنی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون بۆ كەسوكاری شەهیدان لە سوپا عێراق و پێشمەرگە و حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ و دامه‌زراوه‌ ئەمنییەكان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەکەى، شاخەوان عەبدوڵا، لە نوسراوێكی فەرمی بەپەلەدا، كه‌ئاڕاستەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كرد بۆ تەرخانكردنی بڕه‌پارەیه‌ك بۆ دروستكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون بۆ كەسوكاری شەهیدان بەڕێژەی (2000 دووهەزار یەكەی نیشتەجێبوون) بۆهه‌رپارێزگایه‌ك له‌پارێزگاكانی‌ عێراق، لە چوارچێوەی تەرخانكردنی دارایی بۆ گەشەپێدانی پارێزگاكان و هەرێمەكان لە یاسا پێشنیازكراوەكەدا.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

بۆ بەرزنرخاندنی قەبارەی ئەو قوربانیدانە گەورەیەو باوەڕبوون بە گرنگی چاودێریکردنی كەسوكاری شەهیدان و دەستەبەركردنی ژیانێكی شكۆمەندانە بۆیان، ئەمڕۆ چوارشەممە 8/6/2022، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای‌ له‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ په‌رله‌مان كرد بڕه‌پاره‌یه‌ك له‌ یاسای‌ پێشنیازكراوی‌ پشتیوانی‌ خێرا بۆ ئاسایشی‌ خۆراك و گه‌شه‌پێدان ته‌رخانبكرێت بۆ دروستكردنی‌ یه‌كه‌كانی‌ نیشته‌جێبوون بۆكەسوكاری شەهیدان لە سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ و دامه‌زراوه‌ ئەمنییەكان، کە زۆر ئازایانه‌ دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش جه‌نگاوون.

 

دکتۆر شاخەوان عەبدوڵا، لە نوسراوێكی فەرمی بەپەلەدا، كه‌ئاڕاستەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كرد بۆ تەرخانكردنی بڕه‌پارەیه‌ك بۆ دروستكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون بۆ كەسوكاری شەهیدان بەڕێژەی (2000 دووهەزار یەكەی نیشتەجێبوون) بۆهه‌رپارێزگایه‌ك له‌پارێزگاكانی‌ عێراق، لە چوارچێوەی تەرخانكردنی دارایی بۆ گەشەپێدانی پارێزگاكان و هەرێمەكان لە یاسا پێشنیازكراوەكەدا.

 

ته‌ئكیدیش دەکات لەپێویستی ئاڕاستەکردنی ئەو بڕە پارانە بۆ دابینكردنی شوێنی‌ نیشته‌جێبوون بۆ كەسوكاری شەهیدان، لەپێناو پاراستنی پارەی گشتی و دڵنیابوون لەبەفیڕۆنەدانی یاخود خەرجکردنی لەبواری ناپێویستدا .

 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

چوارشەممە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢