گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و زانیاری

پۆلیسی سلێمانی گەنجێکی دەستگیرکرد کە چەندین ماتۆڕسکیلی دزیوە

2022.06.08 - 10:16
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی سلێمانی گەنجێکی دەستگیرکرد کە چەندین ماتۆڕسکیلی دزیوە

ناس کورد-

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی گەنجی ڕاگەیاند کە چەندین تاوانی دزینی‌ ماتۆڕسكیلی له‌ گه‌ڕه‌كه‌ جیاوازه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانیدا ئه‌نجامیداوه‌.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سێمانی‌ لە ڕوونکردنەوەیەکدا (8ی حوزەیرانی 2022) دەڵێت، له‌ دوو چالاكی‌ جیادا، مه‌فره‌زه‌ی نوسینگه‌كانی‌ به‌كره‌جۆو ڕاپه‌ڕینی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ چه‌ند تاوانێكی‌ دزیكردنیان ئه‌نجامدابوو.


دەشڵێت، "مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ به‌كره‌جۆی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی‌ (ی، د، ع) له‌دایكبووی‌ 2003 ده‌ستگیركرد كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراو بووه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌."


پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشیکرد کە "له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تۆمه‌تبار دانیناوه‌ به‌چه‌ندین تاوانی‌ دیكه‌ی‌ دزینی‌ ماتۆڕسكیڵدا كه‌ له‌گه‌ڕه‌كه‌ جیاوازه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانیدا ئه‌نجامیداوه‌. له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباردا ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌جۆی‌ ده‌مانچه‌ كە تۆمەتبار تەقەی پێكردووە."


"له‌ چالاكییه‌كی‌ تردا مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ ڕاپه‌ڕینی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی‌ (ئـ، ع، خ) له‌دایكبووی‌ 1982 ده‌ستگیركرد كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراو بووه‌و سكاڵای‌ له‌سه‌ر تۆماركراوه‌ به‌تۆمه‌تی‌ دزیكردن."

May be an image of 2 people and text