گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

شاکیرا دووجار هەوڵی داوە بگەڕێتەوە لای پێکیە بەڵام ئەو ڕەتیکردووەتەوە

2022.06.08 - 10:02
App store icon Play store icon Play store icon
شاکیرا دووجار هەوڵی داوە بگەڕێتەوە لای پێکیە بەڵام ئەو ڕەتیکردووەتەوە

ناس کورد-

پێش ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بە تەواوی جیابوونەوەی خۆیان ڕابگەیەنن، گۆرانیبێژی کۆڵۆمبی، شاکیرا، دوو جار هەوڵی داوە بچێتەوە لای هاوسەرەکەی خۆی، پێکیە، یاریزانی بەناوبانگی یانەی بەرشەلۆنە، بەڵام پێکیە ڕەتی کردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

چیرۆکی جیابوونەوەی شاکیرا و پێکیە میدیا ئیسپانی و جیهانییەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کرد کاتێک کۆتاییهاتنی پەیوەندییەکەیان ڕاگەیاند دوای 12 ساڵ پێکەوەبوون کە لە جامی جیهانیی ئیسپانیای ساڵی 2010ـەوە دەستیپێکرد.

 

ڕۆژنامەی مینوتوس 20ی ئیسپانی ئاشکرای کرد، گۆرانیبێژ شاکیرا هەوڵی داوە جارێکی تر پەیوەندییەکەیان ئاسایی بکاتەوە وەک جاران.

 

دەشڵێت، تەنانەت دوای ئەوەی پەیوەندییەکەشیان بە تەواوی داڕما ماوەیەک پێش جیابوونەوەی فەرمی، شاکیرا دوو جار هەوڵی داوە بگەڕێتەوە بۆلای پێکیە بەڵام ئەو ڕەتیکردووەتەوە.

 

ئەو دووانە لە ڕاگەیەنراویکی هاوبەشدا وتیان، "بەداخەوەین بۆ ڕاستی جیابوونەوەمان، داوای پاراستنی تایبەتمەندییەکانمان دەکەین بۆ باشەی منداڵەکانمان کە لە پێش هەموو شتێکەوەن."


شاکیرا و پێکیە دوو منداڵانیان هەیە، میلانی 9 ساڵان و ساشای 6 ساڵان.