گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’کەمتەرخەمى وەزارەت’’

کازمى زانیارى نوێ لەسەر دزەکردنى پرسیارى تاقیکردنەوەکان ئاشکرادەکات

2022.06.08 - 00:20
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى زانیارى نوێ لەسەر دزەکردنى پرسیارى تاقیکردنەوەکان ئاشکرادەکات

ناس کورد-



مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق وەزارەتى پەروەردەى بە "کەمتەرخەم" دانا لەدۆسیەى لێکۆڵینەوە لە دزەکردنى پرسیارەکان و دەڵێت ئەو کردەوەیە قبوڵکراو نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمى لەکۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا (7-6-2022) وتى "چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کەموکوڕییەکی ڕاستەقینە لە وەزارەتی پەروەردەدا هەبوو سەبارەت بە دزەکردنی پرسیارەکان. ئێمەش ئاڕاستەی لێکۆڵینەوەمان کرد، بەداخەوە وەزارەتی پەروەردە لەو ئاستەدا نەبوو. بۆیە ئێمە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیمان راسپارد کە ئەندامی لیژنەی لێکۆڵینەوە بێت، ئێستا پێنج بەرپرسمان دەستگیرکردووە".

  

وتیشى "لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا لەگەڵ وەزیری پەروەردە قسەم كرد و پێم وت ئەدای وەزارەت زۆر خراپە. ئێمە پێنج بەرپرسی باڵامان دەستگیرکرد و هێشتا لێکۆڵینەوە بەردەوامە، پاڵنەرەکانی دزەپێکردنەکەش ڕوون بوو، کە بۆ دروستکردنی سەرلێشێواوی بوو نەک پارە یان شتێکی تر".

 

"ئەو ئاژاوەیەمان بینی كە هەندێك هەوڵیان دەدا دروستی بكەن و هەموو كێشە و تۆمەتێك ئاراستەی سەرۆكی حكومەت دەكرا، ئایا پێویستە سەرۆكی حكومەت بەدواداچوون بۆ هەموو پرسێك بكات؟ بەداخەوە دزەکردنی پرسیاری تاقیکردنەوەکان بۆتە دیاردە. ماوەی ١٥ ساڵە هەموو ساڵێک دزەکردنی پرسیارەکان ڕوودەدەن و بەدڵنیاییەوە ئەم کردەوەیە قبوڵکراو نییە"، کازمى وایوت.