گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى یەکێتى و چوارچێوەى هەماهەنگى و ھاوپەیمانی عەزم 

2022.06.07 - 23:28
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى یەکێتى و چوارچێوەى هەماهەنگى و ھاوپەیمانی عەزم 

ناس کورد-

 

یەکێتى نیشتیمانى کوردستان و چوارچێوەى هەماهەنگى و ھاوپەیمانی عەزم  جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی بەردەوام بوونی ھەوڵەکان بۆ بەدیھێنانی کارە لە پێشینەکان و پێکھێنانی حکومەتێکی بەھێز.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى، لایەنەکانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە ھاوڕابوون لەسەر بایەخی ھاوئاھەنگیکردنی ھەڵوێستەکان لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ھەموو ئەو پیلانانەی ھەڕەشە لە سەقامگیری پرۆسەی سیاسی و ئەزموونی دیموکراسی لە وڵات دەکەن.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

ئێوارەی رۆژی سێ شەممە، ٧ حوزەیرانی ٢٠٢٢ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی و چوارچێوەی ھەماھەنگی و ھاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی موسەنا سامەڕائی کۆبوونەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی سیاسی گفتوگۆی لەبارەوەکرا و رێگا چارەکان بۆ بارودۆخێکی باشتر بە بەشداری ھێزە نیشتمانییەکانی دیکە خرایەروو.

بەشداربووانی کۆبوونەوەکە داوایانکرد کە پێویستە حکومەت ئەرکەکانی لە ئەستۆ بگرێت بەرامبەر بە ھاووڵاتیان و ھەوڵی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان لە ھەموو وڵات بدات.

 

لایەنەکانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە ھاوڕابوون لەسەر بایەخی ھاوئاھەنگیکردنی ھەڵوێستەکان لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ھەموو ئەو پیلانانەی ھەڕەشە لە سەقامگیری پرۆسەی سیاسی و ئەزموونی دیموکراسی لە وڵات دەکەن.

 

ھەروەھا جەختکرایەوە لەسەر پێویستی بەردەوام بوونی ھەوڵەکان بۆ بەدیھێنانی کارە لە پێشینەکان لە پێکھێنانی حکومەتێکی بەھێز کە توانای ئەنجامدانی چاکسازی ھەمەلایەنەی لە دامەزراوەکانی دەوڵەت ھەبێت و زامنی مافی ھەموو رۆڵەکانی گەلی عێراق بکات بە پێی یاسا و دەستوور.

  

me_ga.php?id=37515  

me_ga.php?id=37514  

me_ga.php?id=37513