گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 ’’لەڕێگەى مۆبایلەوە وەریبگرن’’

شێوازى دابەشکردنى موچەى خانەنشینى دەگۆڕدرێت

2022.06.07 - 22:40
App store icon Play store icon Play store icon
شێوازى دابەشکردنى موچەى خانەنشینى دەگۆڕدرێت

ناس کورد-

 

ڕاوێژکاری ئابوری پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، میکانیزمێکی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی دادەنرێت و دەکرێتە کارتی ئەلیکترۆنی، خانەنشیان دەتوانن لەڕێگەی ئەپلیکەیشنێکی مۆبایلەوە موچە وەربگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەرشەد تەھا، بۆ پێگەى فەرمى پارتى وتى  "بەپێی ئەو بەرنامەیەی لەلایەن تەکنەلۆژیا و زانیارییەوە دانراوە، مووچە هەنگاو بە هەنگاو بکرێتە کارت و ئەو فەوزایەی ھەبوو لە دابەشکردنی مووچەی خانەنشیناندا نەمێنێت و نۆرە نامینێت".

 

وتیشى "سیستەمەکە دەکرێتە بانکی و لەڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە دابەش دەکرێت و ئێستا دەست بە کار کراوە و سەرەتا وەکو تێست مووچەی خۆیان پێ وەرگرتووە.''

 

بەوتەى ئەڕشەد تەھا، ئەگەر بکرێتە کارت نۆرەگرتن نامێنێت و دەتوانن لە ھەر بانکێک کە مووچەی لێ دابەش بکرێت، لەڕێگەی ئەپلیکەیشنێکی ناو مۆبایلەوە مووچە وەربگرن، بەتایبەت ئەوانەی کێشەیان لەگەڵ بەکارھێنانی تەکنەلۆژیا نییە.

 

باسى لەوەشکرد، خانەنشینان هەروەها دەتوانن لەھەر بانکێکی ئەھلییش ئەو ژمارانەی دێنە سەر حیسابەکەیان لەڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە بیگوازنەوە بۆ ئەو شوێنەی دەیانەوێت و جگە لە بانکەکان لە مارکێتەکانیش دەتوانن کەلوپەل بکڕن.