گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاسوار عەبدولواحید وادەى دابەشکردنى بەنزینى 650 دینارى راگەیاند

2022.06.07 - 20:16
App store icon Play store icon Play store icon
شاسوار عەبدولواحید وادەى دابەشکردنى بەنزینى 650 دینارى راگەیاند

ناس کورد-

 

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ رایگەیاند، سبەینێ دەستدەکەن بە دابەشکردنى بەنزین بەنرخى 650 دینار بۆ هەر لیترێک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاسوار عەبدولواحید لە پەیامێکى ڤیدیۆییدا باسى لەوەکرد، سبەینێ لە سلێمانى ئەو بەنزینە دابەشدەکەن، بەنزینیش دەنێرن بۆ هەولێر و دهۆک.

 

دەشڵێت، هەروەها تەنکەرێک بەنزین دەنێرنە بەردەم سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ ئەوەى تا سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیر و فەرمانبەرەکانیان بەنزین بە هەرزان وەربگرن.