ناس کورد-
تەندروستى سلێمانى رایگەیاند، حاڵەتەکانی داخڵبوونی منداڵ بە سکچوون و ڕشانەوە لە هەڵکشاندایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى تەندروستى سلێمانى (7-6-2022)، لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆلە گەرمایە و گۆڕانکاری کەش و هەوا لە ماوەی ( 24) کاتژمێرى ڕابردوودا لەبەشی فریاکەوتنی خێرایی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری لە کۆى داخڵبوونی (89) منداڵی نەخۆش (60) منداڵیان بەهۆکاری سکچوون و ڕشانەوە داخڵی نەخۆشخانە کراون.
لەکۆتایی مانگى رابردووەوە سکچوون و ڕشانەوە لەسلێمانى بڵاوبووەتەوە بەتایبەتى لەناو منداڵاندا و سەدان منداڵ رەوانەى نەخۆشخانە کراون.