ناس کورد-
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەگەڵ ئەوەی داوای لێبوردن لە هاووڵاتیان دەکات لە ڕوونکردنەوەیەکی نوێ‌دا جارێكی دیكه ته‌واوی به‌ڵگه‌كانی په‌رله‌مانتارانی نه‌وه‌ی نوێ رهتدهكاتەوه و دەڵێت، "خاوه‌نی قسه‌ی خۆمم، یه‌ك حه‌پ له‌سه‌ر داوای هه‌ركه‌سێك ره‌وانه‌ی سلێمانی كرابێت، ده‌ستله‌كارده‌كێشمه‌وه".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (سێشەممە 7-6-2022) ڕایگەیاند، "داوای لێبوردن لە هاووڵاتیان دەکەم کە ئەم ماوەیە بەهۆی هەندێک دەنگۆ کە لەسەرمان بڵاوکراوەتەوە سەرتان دەیەشێنین، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەم پرسە پرسێکی گشتییە ناچارین ڕوونکردنەوە بدەین."
وتیشی، "لەماوەی ڕابردوودا چەند پەرلەمانتارێکی بەڕێز ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە کە لە بەغداوە دەرمانیان بۆ سلێمانی دابین کردووە، بەڵام ئێمە ناچین وەریگرین، ئێمە وتمان بفەرموون لیستی ئەو دەرمانانەمان بۆ بنێرن کە دابینیان کردووە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "سەرجەم ئەو دەرمانانەی کە نێردراون لەسەر داوای ئێمە بووە و تاوەکو ئێستا یەک دەنک حەبی پاراستۆڵ لەسەر داوای هیچ کەس بۆ سلێمانی نەنێردراوە، سەرجەم ئەوەشی نێردراوە پشکی خۆمان بووە و لەسەر داوای ئێمە بووە."
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی باسی لەوەشکرد، "جارێكی دیكه ته‌واوی به‌ڵگه‌كانی په‌رله‌مانتارانی نه‌وه‌ی نوێ ره‌تده‌كه‌مه‌وه و خاوه‌نی قسه‌ی خۆمم، یه‌ك حه‌پ له‌سه‌ر داوای هه‌ركه‌سێك ره‌وانه‌ی سلێمانی كرابێت، ده‌ستله‌كارده‌كێشمه‌وه".
ئەوەشی خستەڕوو، "دوای ئەوەی کە هەوڵەکەیان سەری نەگرتووە، ئەو پەرلەمانتارانە چوونەتە لای وەزیری تەندروستی و دڵیان پڕبووە و وتوویانە ئێمەت شەرمەزار کردووە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەگەل هەموو ئەمانەدا دەزانین کە ئەو پەرلەمانتارانە ماندوو بوون و هەوڵیان داوە بۆ دابینکردنی دەرمان بۆ سلێمانی، سوپاسیان دەکەین و هیوادارین ئەوان و سەرجەم پەرلەمانتاران بەردەوام بن لەو هەوڵانە."