گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەرپرسێکی لە کارەکەی دوورخستەوە

2022.06.07 - 10:11
App store icon Play store icon Play store icon
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەرپرسێکی لە کارەکەی دوورخستەوە

 

ناس کورد- 

سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی رایگەیاند، دوای 14 ساڵ بە بڕیارى مەکتەبى سیاسى یەکێتى لە کارەکەی دوورخراوەتەوە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەلال بەگ، سەرۆکی سەندیکای شۆفێرانی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (سێشەممە 7-6-2022) ڕایگەیاند، "وەک سەرۆکى سەندیکاى شۆفێران کە ماوەى 14 ساڵە لەو پۆستەدام بەبڕیارى مەکتەبى سیاسى یەکێتى لەکارەکەم دوورخرامەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هیچ هۆکارێک نییە بۆ دوورخستنەوەم و تەنها بڕیاری حزبەکەمە و منیش ڕێزی لێدەگرم." 

 

هاوکات باسی لەوەشکرد، "ئەمڕۆ لەگەڵ ژمارەیەک لە شۆفێرانی پاسەکانی نێو شاری سلێمانی لەگەڵ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کۆدەبینەوە بەمەبستی چارەسەرکردنی گرانبوونی نرخی کرێی پاسی چەند هێڵێک بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین."