گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سێ کرێکار لەکاتی کارکردن گیانیان لەدەستدا

2022.06.07 - 09:22
App store icon Play store icon Play store icon
سێ کرێکار لەکاتی کارکردن گیانیان لەدەستدا

 

ناس کورد-

 

بەگوێرەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە هەردوو شاری ئورمیە و سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سێ کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستدا. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێکخراوەکە، ڕایگەیاندووە، دوو کرێکاری خەڵکی گوندی قەرالەر نازلوو سەر بە شاری ئورمیە بە ناوەکانی شایان فەرهودیفەڕ و جەهانگیر فەرهودیفەڕ کە خزمی یەکن لە کاتی کاردا لە بینایەکدا بە هۆی کەوتنەوە خوارەوە لەسەر ئامێری بەرزکەرەوە گیانیان لەدەستدا.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکە بەهۆی خێرایی باوە ڕوویداوە و سێ کرێکار لە سەر ئامێری بەرزکەرەوە کەوتوونەتە خوارەوە و دوو کەس لەوان گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە کە لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەلایەکی دیکەوە کرێکارێکی خەڵکی گوندی سەرهۆیە بە ناوی هێمن محەممەدی تەمەن ٢٩ ساڵ لە کاتی کارکردن لە شاری سنە و بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە ئامێری بەرزکەرەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.