گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێشبینیی بارانبارین لە سلێمانی دەکرێت

2022.06.07 - 08:48
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینیی بارانبارین لە سلێمانی دەکرێت

ناس کورد- 

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 7-6-2022، بەگشتی کەشی ھەرێم ئاسایی دەبێت و ئاسمانی ناوچەکە بۆ ساماڵ و پەڵە ھەور دەگۆرێت، پلەکانی گەرماش ھاوشێوەی دوێنێ تا رادەیەک بە جێگیری دەمێنێتەوە. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا ئەگەرێکی لاواز ھەیە بۆ ماوەیەکی کەم لەھەندێک ناوچە شاخاوییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی ھەور چالاک ببێتەوە و تاو تاو باران ببارێت و ھەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت.